Ararat Canada Immigration

Economic Class

Express Entry: کەنەدا پێویستی بە کەسانێك هەیە کە بڕوانامە و توانای پێویستیان هەبێت. وە Express Entry ئەم گروپی مامەڵانە دەگرێتەوە؛ Federal Skilled Worker ،Federal Skilled Trades، گروپی ئەزموونی کەنەدی ( Canadian Experience Class)،وە بەرنامەی کاندیدی پارێزگاکان ( Provincial Nominee Programs).

Federal Skilled Workers

پرۆگرامی کرێکارانی لێهاتوی فیدراڵی (FSWP) ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە لانیکەم ساڵێك ئەزموونی کارکردنی لێهاتوویان هەیە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی (ئیقامەی دائیمی). داواکارانی ئەم پرۆگرامە پێویستە بە لایەنی کەمەوە ئاستی خوێندن و ئەزموونی کارکردن و شارەزایی زمانیان هەبێت. هەروەها داواکاران بە گوێرەی تەمەن و توانای نیشتەجێبوونیان لە کەنەدا و بوونی ئۆفەری کارێکی دروست هەڵدەسەنگێندرێن.

Federal Skilled Trades

سیستەمی Express Entry بەکاردێت بۆ بەڕێوەبردنی مامەڵەکان بۆ گروپی پیشە لێهاتووەکانی فیدراڵی. ئەم پرۆگرامە بۆ ئەو کەسانە دانراوە کە دەیانەوێت نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی (ئیقامەی دائیمی) بە دەست بێنن بەهۆی لێهاتوویان لە پیشەیەکی دیاریکراودا. پرۆگرامی Federal Skilled Trades بە مەبەستی ئاسانکارییە بۆ هاتن و وەرگرتنی کەسانی لێهاتوو لە وڵاتانی دیکەوە بۆ ناو هێزی کاری کەنەدا.

Canadian Experience Class

کرێکارانی بیانی کاتی وە یان خوێندکارانی بیانی کە خوێندنیان لە کەنەدا تەواو کردووە زۆرجار دەتوانن سەرکەوتوو بن بۆ داواکردن و بە دەستهێنانی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی (ئیقامەی دائیمی)، ئاشنابوونیان بە کۆمەڵگەی کەنەدا و توانای بەشداریکردنیان لە ئابووری کەنەدا ئەمە ئاسانتر دەکات. شارەزایی زمانی ئینگلیزی یان فەرەنسی، هەروەها ئەزموونی کارکردنی پەیوەندیدار، پێویستە.

Provincial Nominee Program

چەند ڕێگایەکی هەیە بۆ ئەوەی کاندید بتوانێ مامەڵەکەی پێشکەش بکات، داواکاران دەبێت لەلایەن پارێزگایەك یان هەرێمێکی کەنەدا کاندید بکرێن بۆ ئەوەی داوای نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی (ئیقامەی دائیمی) بکەن لەژێر پرۆگرامی کاندیدی پارێزگاکان. داواکارییەکەت لەلایەن پارێزگاکەوە لەبەرچاو دەگیرێت بە گوێرەی پێویستیەکانی ئەو پارێزگایە یا هەرێمە و نیازی ڕاستەقینەی تۆ بۆ نیشتەجێبوون لەوێ. دوای کاندیدکردنی، داواکار دەبێت داواکارییەکی جیا بۆ نیشتەجێبوونی هەمیشەیی لە ڕەگەزنامە و کۆچبەری کەنەدا تۆمار بکات. پاشان داواکارییەکە بەپێی ڕێساکانی کۆچبەری کەنەدا هەڵدەسەنگێندرێت.

ئایە ئێستا ئامەدەی پرۆسەی مامەڵەکەت دەستپێبکەیت؟