Ararat Canada بە خۆشحاڵیەوە هاوکاریتان دەکات لە داواکارییەکانتان وەك نیشتەجێبوونی هەمیشەیی PR (ئیقامەی دائیمی)، کارتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی PR Card، ڕەگەزنامە، بەڵگەنامەی گەشتکردن، و داواکاری پاسپۆرت. دەتوانین یارمەتی هاووڵاتیانی بیانی، دانیشتوانی کاتی لەوانەش ئەو پەنابەرانەی کە وەرگیراون، و خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان بدەین کە بە سەرکەوتوویی خوێندنیان لە کەنەدا تەواو کردووە بۆ ئەوەی داوای نیشتەجێبوونی هەمیشەیی PR(ئیقامەی دائیمی) بکەن.
جگە لەوەش دەتوانین یارمەتی ئەو دانیشتوانە هەمیشەییانە PR بدەین کە پرۆسەی کۆچبەری کەنەدییان تەواو کردووە و دۆخی نیشتەجێبوونی هەمیشەیییان PR ئیقامەی دائیمیان بەدەستهێناوە بەڵام هێشتا هاووڵاتی کەنەدی نین و دیاری بکەین کە ئایا ئەوان شایستەی داواکاری ڕەگەزنامەی کەنەدان یان نا. ئێمە یارمەتیتان دەدەین لە داواکاری ڕەگەزنامە، وە ئامۆژگاریتان دەکەین لەسەر باشترین هەنگاوەکان بۆ گرتنەبەر و بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی کەنەدی.