Ararat Canada Immigration

تەنیا ئۆفیسمان لە تۆرۆنتۆی کەنەدایە. هیچ لقێك یان نوێنەرێکمان لە هیچ وڵاتێکی تردا نییە. ئەو زانیارییانەی پەیوەندیکردن و هەژمارە کۆمەڵایەتییانەی لەسەر ئەم ماڵپەڕەدا دەبینرێن، تەنیا کەناڵە فەرمییەکانمانن.

بۆچی Ararat Canada

کواڵێتی کار و ڕاستگۆیی لە پێشینەی کارەکانمانن

Ararat Canada تەواوی خزمەتگوزارییەکانی کۆچبەری و ڕەگەزنامە و پەنابەران لە کەنەدا پێشکەش بە بریکاردەرەکانی (مووەکیلەکانی) دەکات لە هەموو جیهانەوە. ئۆفیسی سەرەکی لە ناوەندی شاری تۆرۆنتۆیە.

Ararat Canada لە لایەن "کەیوان ئەحمەد شۆڕی" ڕاوێژکاری ڕێکخراوی کۆچبەری کەنەدی دامەزراوە. Regulated Canadian Immigration Consultant (RCIC-IRB) ئێمە بە شێوەیەکی یاسایی ڕێگەمان پێدراوە نوێنەرایەتی بریکاردەرەکانمان بکەین لە بەردەم حکومەتی کەنەدا بەشی کۆچبەری و پەنابەران و ڕەگەزنامەی کەنەدا Immigration, Refugees and Citizenship Canada (IRCC) وە لە پێش بۆردی کۆچبەری و پەنابەری کەنەدا، کە بەشێکی تایبەتە بەو کەسانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن. The Immigration and Refugee Board of Canada (IRB) هەروەها لەبەدەم ئەیچینسی خزمەتگوزاریەکانی سنوری کەندا Canada Border Services Agency (CBSA)

کەیوان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەدەستهێناوە، بڕوانامەی ماستەریش لە یاسا لە زانکۆی ئوتارای مالیزیا (UUM) وەرگرتووە، هەروەها دیپلۆمای ڕاوێژکاری کۆچبەری لە کۆلێژی پیشەیی ئەکادیمیای فێربوون – تۆرۆنتۆ بەدەستهێناوە. کەیوان وەک پارێزەر لە هەرێمی کوردستان-عێراق کاری کردووە و لە زانکۆی لوبنانی – فەڕەنسی (LFU) مامۆستا بووە. لەوەش زیاتر، کەیوان خاوەنی مۆڵەتی جۆری L3 یە RCIC-IRB بۆ کارکردنی بێ سنوورو نوێنەرایەتی کردنی پەنابەران لە کەنەدا.

ئێمە چی پێشکەش دەکەین

خزمەتگوزاری بێ وێنەی نوێنەرایتی کردنی پەنابەران لە دادگا و هەموو بابەتەکانی ڤیزە و کۆچبەری کەنەدا

دڵنیابوونەوە لە دۆخ

Kaiwan, Ahmed Shori

بۆ دڵنیا کردنەوەی ئەندامیەتی لە کۆلێژی ڕاوێژکارانی کۆچ و ڕەگەزنامەی کەنەدا