سەرەکی خزمەتگوزاریەکان
Express Entry: کەنەدا پێویستی بە کەسانێك هەیە کە بڕوانامە و توانای پێویستیان هەبێت. وە Express Entry ئەم گروپی مامەڵانە دەگرێتەوە؛ Federal Skilled Worker ،Federal Skilled Trades، گروپی ئەزموونی کەنەدی ( Canadian Experience Class)،وە بەرنامەی کاندیدی پارێزگاکان ( Provincial Nominee Programs).
هاووڵاتی کەنەدی یان کەسێك کە مافی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی هەیە دەتوانێت سپۆنسەری هاوسەرەکەی، common-law partner، هەمان ڕەگەزی خۆی، هاوبەشی هاوسەرگیری، یان منداڵە وابەستەکراوەکانی بکات کە لە کەنەدا یان دەرەوەی کەنەدا دەژین بۆ ئەوەی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی (ئیقامەی دائیمی) کەنەدا بە دەست بێنن. هەندێک مەرج دەبێت لەلایەن تۆوە، وەك سپۆنسەرکار و کەسی سپۆنسەرکراو جێبەجێ بکرێن و هەبن.
پرۆگرامی ئەو کەسانەی کە خاونکاری خۆیانن Self-Employed ئەم پرۆگرامە ڕێگە بە خاوەنکارەکان دەدات بە شێوەیەکی هەمیشەیی کۆچ بکەن بۆ کەنەدا ڕاستەوخۆ(ئیقامەی دائیمی) بەدەست بێنن. داواکارانی ئەم جۆرە دەبێت ئەزموونی پەیوەندیداریان هەبێت لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا پێش بەرواری داواکاری.
پەنابەران ئەو کەسانەن کە لە وڵاتەکانیان هەڵاتوون و زۆر ترسناکیان بینیوە یان ئەزموونیان کردووە. لەوانەیە بە پەنابەری قبوڵکراو هەژمار بکرێن ئەگەر ترسێکی شیاو و بنەماداریان هەبێت لە بوونە قوربانی و خراپ مامەلەکردن لەگەڵیان وە توشی مەترسی ببنەوە ئەگەر بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.
داواکارییەکە بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی کە لەلایەن داواکارەوە پێشکەش کراوە هەڵدەسەنگێندرێت، و بڕیارەکە پشت دەبەستێت بە بارودۆخی کەسی داواکار و ئایا ئەم بارودۆخە تایبەتانە شایەنی ڕەچاوکردنی H&C یان نا. تەنها لە بارودۆخی ناوازەدا داواکارییەکان بۆ بوون بە نیشتەجێی هەمیشەیی (PR) بە پاساوی H&C پەسەند دەکرێن.
ئەگەر دەتەوێت لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی کەنەدا بخوێنیت، پێویستە ڕێگات پێدرابێت و ڤیزەی خوێندنت هەبێت. بۆیە سەرەتا پێویستە لەلایەن دامەزراوەیەکی فێرکاری دیاریکراو (DLI) وەرگیرابیت. دوای تەواوکردنی خوێندن مافی وەرگرتنی ڤیزەی کارکردنت دەبێت واتا بمێنیەوە و کار بکەی لە کەنەدا وە لە دواجار دەتوانی داوای مافی نیشتەچێبوونی هەمیشەیی (ئیقامەی دائیمی) بکەی و ئێمە لە کۆی پرۆسەکە هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی دەتوانین ببین بە بریکار(وکیل)ی ئێوە
ئەزموونی نێودەوڵەتی کەنەدا ڕێگە بە گەنجانی هەندێك وڵات دەدات کە کەنەدا ڕێککەوتنی دوولایەنەی لەگەڵدا واژو کردوون بۆ گەشتکردن و خوێندن و کارکردن لە کەنەدا. ئەو کاندیدانەی کە شایستەن، ئارەزووی خۆیان دەردەبڕن بۆ پێشکەشکردنی مامەڵەکانیان. هاووڵاتی هەندێك لە وڵاتان مافی پێشکەشکردنیان هەیە بەپێی IEC.
هاوڵاتیانی هەندێك لە وڵاتی بیانی کە دەیانەوێت سەردانی کەنەدا بکەن، دەبێت ڤیزەی سەردانیکردن وەربگرن. بەپێی ڕەگەزنامەکەت، ڕەنگە پێویستت بە ڤیزەی نیشتەجێبوونی کاتی بێت یان نەبێت. ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە پێویستیان بە ڤیزە هەیە، پێویستە پێش ئەوەی گەشت بکەن بۆ کەنەدا، داواکاری پێشکەش بە نووسینگەی ڤیزەی کەنەدا بکەن. ئێمە وەك Ararat Canada دەتوانین ببین بە بریکار(وکیل)ی ئێوە و هاوکاریتان بکەین و نوێنەری یاساییتان بین لە مامەلەکانتاندا.
Parent and Grandparent Super Visas allow eligible parents and grandparents to apply and visit their families in Canada for up to two years. Immigration, Refugees and Citizenship Canada
پرۆگرامی International Mobility ڕێگە بە خاوەنکار دەدات کرێکارێکی کاتی بەکرێ بگرێت بەبێ هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی بازاڕی کار (LMIA). لە زۆربەی حاڵەتەکاندا خاوەنکار دەبێت ئۆفەری دامەزراندن لە ڕێگەی پۆرتاڵی خاوەنکارەوە پێشکەش بکات.
Ararat Canada بە خۆشحاڵیەوە هاوکاریتان دەکات لە داواکارییەکانتان وەك نیشتەجێبوونی هەمیشەیی PR (ئیقامەی دائیمی)، کارتی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی PR Card، ڕەگەزنامە، بەڵگەنامەی گەشتکردن، و داواکاری پاسپۆرت. دەتوانین یارمەتی هاووڵاتیانی بیانی، دانیشتوانی کاتی لەوانەش ئەو پەنابەرانەی کە وەرگیراون، و خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان بدەین کە بە سەرکەوتوویی خوێندنیان لە کەنەدا تەواو کردووە بۆ ئەوەی داوای نیشتەجێبوونی هەمیشەیی PR(ئیقامەی دائیمی) بکەن.