Ararat Canada Immigration

ڤیزەی خوێندن و ڤیزەی کارکردن(PGWP)

ئەگەر دەتەوێت لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی کەنەدا بخوێنیت، پێویستە ڕێگات پێدرابێت و ڤیزەی خوێندنت هەبێت. بۆیە سەرەتا پێویستە لەلایەن دامەزراوەیەکی فێرکاری دیاریکراو (DLI) وەرگیرابیت. دوای تەواوکردنی خوێندن مافی وەرگرتنی ڤیزەی کارکردنت دەبێت واتا بمێنیەوە و کار بکەی لە کەنەدا وە لە دواجار دەتوانی داوای مافی نیشتەچێبوونی هەمیشەیی (ئیقامەی دائیمی) بکەی و ئێمە لە کۆی پرۆسەکە هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی دەتوانین ببین بە بریکار(وکیل)ی ئێوە 

Ararat Canada یارمەتیتان دەدات بۆ دۆزینەوەی شوێنی گونجاو بۆ خوێندن و دواتر داواکاریتان بۆ پێشکەش بکەین بۆ مۆڵەتی کارکردنی(ئیقامەی کارکردن) دوای دەرچوون (PGWP)، واتا دوای ئەوەی خوێندن تەواو دەکەن . لانیکەم ساڵێك ئەزموونی کارکردن پێویستە بۆیەوەی بتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ مانەوەی هەمیشەیی PR (ئیقامەی دائیمی) لە ڕێگەی (CEC).

 

ئایە ئێستا ئامەدەی پرۆسەی مامەڵەکەت دەستپێبکەیت؟