Ararat Canada Immigration

تەنیا ئۆفیسمان لە تۆرۆنتۆی کەنەدایە. هیچ لقێك یان نوێنەرێکمان لە هیچ وڵاتێکی تردا نییە. ئەو زانیارییانەی پەیوەندیکردن و هەژمارە کۆمەڵایەتییانەی لەسەر ئەم ماڵپەڕەدا دەبینرێن، تەنیا کەناڵە فەرمییەکانمانن.

هاوسۆزی و مرۆڤ دۆستانە(H&C)

ئەفسەرانی کۆچبەری داواکاری H&C هەڵدەسەنگێنن لەسەر بنەمای زانیاری و بەڵگەنامە تەواوەکانی پێشکەشکراو لەلایەن داواکارانەوە. دوای لێکۆڵینەوەی ورد هەموو بارودۆخە تایبەتە کەسییەکانی هەر داواکارێك و ئاستی ئەو بارودۆخانەی کە پێویستی بە دەستوەردانی مرۆڤدۆستانە و بەزەییانە هەیە بڕیارەکان دەردەکرێن.

بەهۆی سروشتی نائاساییی ئەم ڕێڕەوی کۆچبەرییەوە، داواکاری H&C بۆ نیشتەجێبوونی هەمیشەیی تەنها لەو حاڵانەدا قەبووڵ دەکرێن کە داواکاران بتوانن هۆکارە مرۆییەکان یان بەزەییە قایلکەرەکان بسەلمێنن کە بەدەرن لە ستانداردەکانی داواکردنی کۆچبەری.

ئایە ئێستا ئامەدەی پرۆسەی مامەڵەکەت دەستپێبکەیت؟