Ararat Canada Immigration

تەنیا ئۆفیسمان لە تۆرۆنتۆی کەنەدایە. هیچ لقێك یان نوێنەرێکمان لە هیچ وڵاتێکی تردا نییە. ئەو زانیارییانەی پەیوەندیکردن و هەژمارە کۆمەڵایەتییانەی لەسەر ئەم ماڵپەڕەدا دەبینرێن، تەنیا کەناڵە فەرمییەکانمانن.

پرسیارو وەڵامەکان

متمانە بە کەس مەکەن ئەگەر بانگەشەی ئەوە بکەن کە گەرەنتی هەیە بۆ مامەڵەی کۆچبەری یان ڤیزە. تەنها ئەفسەرانی ڤیزەی کۆچبەری و پەنابەران و ڕەگەزنامەی کەنەدا دەتوانن بڕیار لەسەر داواکارییەکانتان بدەن.

نەخێر، دژی یاسای کەنەدایە پارە بدرێت بە کەسێکی بێ مۆڵەت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکەی کۆچبەریت. جگە لەوەش، ئەگەر نوێنەرایەتیەکی هەڵە ڕوویدا واتە زانیاری درۆ یان هەڵە بە ئەفسەرانی ڤیزای کەنەدا پێشکەش کرا لە داواکارییەکەتداو بەهۆیەوە ڤیزەت بەدەستهێنا، لەو کاتەدا دەرەنجامی زۆر سەختی لێدەکەوێتەوە. ئەم جۆرە بە هەڵە نوێنەرایەتیکردنانە دەکرێ ببنە هۆی دەرکردن و ناردنەوەت لە کەنەدا، تەنانەت ئەگەر مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی یان هاوڵاتینامەشت بەدەستهێنابێت.

هەمیشە داوای ژمارەی مۆڵەتی نوێنەرەکەت بکە و بە ئۆنڵاین پێگە یاساییەکەی لەلای حکومەتی کەنەدا پشتڕاست بکەرەوە. ئەگەر ناوی ئەو کەسەت لە تۆمارە فەرمییەکەدا نەدۆزیتەوە، ئەوا بە یاسایی ڕێگەیان پێنەدراوە نوێنەرایەتیت بکەن، کە ئەمەش نایاساییە. سەرەڕای ئەوەش، داوای چاوپێکەوتنێکی ڕاستەقینە لەگەڵ نوێنەرەکەت بکە، ڕوبەڕو یان لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆیی ئۆنڵاینەوە، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تۆ لەگەڵ نوێنەرە مۆڵەتدارە ڕاستەقینەکە مامەڵە دەکەیت.

بۆ پشتڕاستکردنەوەی پێگەی نوێنەرێك، دەتوانیت بە بەکارهێنانی ناوی یەکەم، ناوی کۆتایی، یان ژمارەی مۆڵەتەکەی لە ماڵپەڕی فەرمی کەنەدا گەڕان بکەیت ئەمە لینکی ماڵپەرەکەیە:

https://register.college-ic.ca/Public-Register-EN/RCIC_Search.aspx.

Ararat Canada هیچ بریکار یان نوێنەرێکی لە هیچ شوێنێك نییە. هیچ کەسێك ڕێگەی ئەوەی پێنەدراوە کە ناو یان لۆگۆی ئێمە بەکاربهێنێت بۆ ئەنجامدانی کار لەگەڵ بریکاردەرەکان/موەکیلەکان یان بانگەشەی ئەوە بکات کە لە جیاتی ئێمە کاردەکات.

هەر نوێنەرێکی بڕوا پێکراوی Ararat Canada دەبێت لە ماڵپەڕە فەرمییەکەماندا تۆمارکراو بێت. وە تەنها ئەو پەڕە کۆمەڵایەتییانە فۆلۆو بکەن کە لە ماڵپەڕەکەماندا دەیاندۆزنەوە.

تەنها ژمارە تەلەفۆنی فەرمی Ararat Canada بریتیە لە 1 7096 460 (647) +1 وە تەنها ناونیشانی ئیمەیڵە فەرمییەکەش بریتیە لە kaiwan@ararat-canada-immigration.ca.

بە هەر ژمارە تەلەفۆنێك و ئیمەیڵی ترەوە پەیوەندیتان پێوە بکرێت وە بانگەشەی ئەوە بکەن کە نوێنەرایەتی Ararat Canada دەکەن ئەوا بزانن کە ڕێگا پێنەدراوە و ڕاست نیە.

پێدانی زانیاری یان بەڵگەنامەی ناڕاست دەکرێت ببێتە هۆی ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەت. تەنانەت ئەگەر لە سەرەتادا وەك سەردانیکردن، خوێندکار، یان دانیشتووی هەمیشەیی ڤیزە یا پێگەیەکت وەرگرت یان تەنانەت بوویت بە هاوڵاتی کەنەدی دەکررێ دواتر ڕووبەڕووی فەرمانی دەرکردن یان دیپۆرتکردنەوە ببیتەوە، تەنانەت ئەگەر چەندین ساڵیشیبەسەردا تێپەڕیبوبێت.

بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە داواکاری کۆچبەریەکەت بە شێوەیەکی یاسایی ڕایی کراوە، هەمیشە زانیاری و بەڵگەنامەی ڕاست و ورد پێشکەش بکە. ئەویش بە کارکردنت لەگەڵ کەسیك دەبێت کە مۆڵەتی فەرمی هەبێت واتا بریکارێکی یاسایی لە کەنەدا، وەك پێشنیار، وەك ڕاوێژکار یاسایی کۆچ و کۆجبەری بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست ڕێنماییت بکات لە پرۆسەکەدا.

کاتی پڕۆسەکردن جیاوازە بەپێی جۆری ئەو داواکارییەی کە پێشکەشت کردووە. هەر پڕۆگرامێکی کۆچبەری کاتی پڕۆسەکردنی جیاوازی هەیە، دەگەڕێتەوە سەر ژمارە و ئاڵۆزی کەیسەکان.

کاتێك کەسێك بەنیازە داوای پەنابەری بکات و پەیوەندیمان پێوە دەکات تا لە دادگا نوێنایەتی بکەین، سەرەتا بە گرێبەستیکی فەرمی کارکردن دەستپێدەکەین. کاتێك گرێبەستەکە واژوو دەکرێت، کارەکان لەسەر کەیسەکە دەستپێدەکەین.

پرۆسەکە ئەمانە لەخۆ دەگرێت:

  1. گفتوگۆکردن لەسەر هەموو لایەنەکانی کیسەکە لەگەڵ پەنابەرەکە
  2. ئامادەکردن و پێشکەشکردنی هەموو بەڵگە پێویستەکان بۆ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان
  3. ئامادەکردنی پەنابەرەکە بە شێوەیەکی تەواو بۆ دادبینیەکە، لەوانە ڕاهێنان و ڕێنمایی دەربارەی شێوازی دادبینیەکە ڕۆژی محکمە چاوەڕوانی چی دەکرێت و چی بکرێت.
  4. دابینکردنی نوێنەرایەتیەکی تەواو هەر لە پێشکەشکردنی کەیسەکە بە دادگا تا دەگاتە ڕۆژی دادبینی

بەڵێ، دەتوانیت ئەندامانی خێزانەکەت لەگەڵ خۆت بهێنیت بۆ کەنەدا، لە هەمان کاتدا ئەوانیش دەتوانن کار بکەن و یان بخوێنن، لە ئێستادا دەگەڕێتەوە سەر جۆری خوێندن و ڤیزەکە.

بەڵێ لە ماوەی خوێندنەکەتاندا دەتوانن بە شێوەی part-time کار بکەن و بەڵام لە کاتی پشووەکانی وەرزی خوێندن بە شێوەی full-time کار بکەن. جگە لەوەش، دوای تەواوکردنی خوێندن، Ararat Canada دەتوانێت یارمەتیتان بدات بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی (ئیقامەی) کارکردن و full-time کاربکەن. لە دوایدا ساڵێك ئەزموونی کارکردنتان لە کەنەدا دەتوانێت یارمەتیتان بدات بۆ ئەوەی مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی (ئیقامەی دایمی) بە دەست بێنن.

بەڵێ، دوای تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندنت، دەتوانین یارمەتیت بدەین بۆ داواکردنی مۆڵەتی کار Full-time (PGWP) دەتوانیت ئەزموونی کاری کەنەدی بەدەست بهێنیت و دواتر داوای نیشتەجێبوونی هەمیشەییت بۆ بکەین.

تێچووەکان جیاواز دەبن بەپێی شوێن، پڕۆگرام و شێوازی ژیانت. تێچووەکان بە شێوەیەکی گشتی لە شارە گەورەکانی وەك تۆرۆنتۆ و ڤانکوڤەر زیاترن. ئەگەر نیگەرانی بودجەت هەبێت Ararat Canada دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ دۆزینەوەی پڕۆگرامە کورتخایەنە گونجاوەکان و پێشنیاری هەڵبژاردەی خوێندنی کەم‌ تێچوو بکات .

ئەوە بەندە بەوەی لە کام پارێزگا کار دەکەیت و چ جۆرە کارێك دەکەیت، بەڵام بۆ نموونە، لە هەرێمی ئۆنتاریۆ کەمترین کرێ ١٦.٦٠ دۆلاری کانەدیە بۆ هەر کاتژمێرێك، لە ئەلبێرتا ١٥.٠٠ دۆلارە، و لە بریتیش کۆلۆمبیا ١٧.٨٥ دۆلارە. ئەم کرێیانە بە بەردەوامی دەگۆڕێن، کەواتە تکایە ڕێژەی ئێستا بپشکنە لە بەرواری داواکارییەکەت. لەبیرت بێت کە ئەمانە کەمترین کرێن و زۆرێك لە کارەکان زیاتر لەم ڕێژانە دەدەن.

Homestay بریتیە لە هەڵبژاردنێكی نیشتەجێبوون کە قوتابیانی نێودەوڵەتی لەگەڵ خێزانێکی کەنەدی لە ماڵەکانیاندا دەژین. خێزانەکە بە شێوەیەکی ئاسایی ژوورێکی تایبەت تەرخان دەکات بۆ خوێندکارەکە، کە خواردن و پشتگیری کولتووری لە خۆدەگرێت بۆ یارمەتیدانی خوێندکاران بۆ گونجاندنی خۆیان لەگەڵ ژیان لە کەنەدا. هەڵبژاردنی ژیان لەگەڵ خێزانی کەنەدی بەندە بە بودجە و پێداویستییەکانت، وەك و پەیوەستە بەوەی کە چەند ژەمە خواردنت دەوێت و دەتەوێت بۆ ماوەی چەند بمێنیەوە. ئەوە ڕێگەیەکی نایابە بۆ ڕاهێنان و بە کارهێنانی زمانی ئینگلیزی و فێربوونی کولتووری کەنەدی.

خوێندن لە کانەدا سوودی زۆری هەیە: پەروەردەی بەرزی کوالیتی کە لە سەرانسەری جیهاندا ناسراوە، ڕێگەت پێدەدات لە هەر شوێنێکی جیهان دوای تەواوکردنی خوێنەکەت کار بکەیت. هەروەها دوای تەواو کردنی خوێندنەکەت دەتوانیت داوای مۆڵەتی کار(PGWP) بکەیت بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی کاری کەنەدی، دواتر داوای نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بکەیت و ببیتە هاوڵاتی کەنەدی. سەرەڕای ئەوەش، کەنەدا ژینگەیەکی پارێزراو و فرەکەلتووری و خزمەتگوزاری نایابی بۆ پشتگیری خوێندکاران پێشکەش دەکات.

ئێمە دەتوانین یارمەتیت بدەین لە یەکەم هەنگاوەوە تا کۆتایی، لەوانە: دۆزینەوەی کۆلێژ یان زانکۆ، بەدەستهێنانی قبوڵی خویندن، وە تەواوکردن و پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزای خوێندنەکەت. ئەگەر بڕوانامەی IELTS، CAEL، TOEFL، یان بڕوانامەی تری توانستی زمانی ئینگلیزیت نییە، ئەمە کێشە نابێت چونکە ئێمە دەتوانین یارمەتیت بدەین کۆرسێکی زمانی ئینگلیزیت بۆ بدۆزینەەوە. دوای تەواوکردنی کۆرسەکە، ئیتر دەتوانیت پڕۆگرامی کۆلێژ یان زانکۆکەت لە کەنەدا دەست پێبکەیت بەبێ هەبوونی IELTS، CAEL، TOEFL. هەروەها دەتوانین یارمەتیت بدەین لە دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوون وەك Homestay.

ئەو هۆکارانەی Ararat Canada جیادەکاتەوە بریتین لە پابەندبوونمان بە خزمەتگوزاریی پیشەیی، زانیاری فراوان و ڕێژەی سەرکەوتنمان لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسە ئاڵۆزەکان. هەر کەیسێك تایبەت یا بێ هاوتایە، بۆیە ئێمە بە شێوەیەکی جیاواز لە هەر دۆخ و کەیسێك نزیك دەبینەوە و باشترین هەوڵمان دەدەین بۆ گەیشتن بە ئامانجە تایبەتەکانی کۆچبەریت. لە پشتگیریی تەواوی ڤیزای خویندنەوە تا دەگات بە نوێنەرایەتیکردن لە دادگای پەنابەران، ئێمە خزمەتگوزاری لە سەرەتاوە تا کۆتایی پێشکەش دەکەین کە بەپێی دۆخی تایبەتی تۆ ڕێکخراوە.

ئەگەر داواکاریی ڤیزاکەت ڕەتکرایەوە، دەتوانیت پەیوەندی بە Ararat Canada بکەیت بۆ ئەوەی بە وردی هەڵسەنگاندنی کیسەکەت بەکەین و تاکو لە هۆکارەکانی ڕەتکردنەوەکە تێبگەیت. ئێمە پێداچوونەوە بە فایلەکەت دەکەین وە پەیوەندی بە وەزارەتی کۆچبەری، پەنابەران و ڕەگەزنامەی کەنەدا (IRCC) دەکەین بۆ کۆکردنەوەی وردەکاری زیاتر دەربارەی بڕیارەکە، وە ئێمە ڕێگای گونجاو لە سەر بنەمای دۆخ یا مامەڵەکەی تۆ دەگرینە بەر.

باشترین ڕێڕەوی کۆچبەری بۆ کەنەدا پەیوەستە بە بە دۆخی تایبەتی تۆ، بڕوانامە و ئامانجەکانت. دوای وەرگرتنی سیڤیکەت، ئێمە هەڵبژاردەکانت هەڵدەسەنگێنین، و تۆش دەتوانیت بڕیار بدەیت کە کام جۆری کۆچبەری بۆت گونجاوترینە. هەر کەیسێك تایبەتە یا بێ هاوتایە. هەندێك کەس ڕەنگە لەڕێگای داواکاری Express Entry بێت و مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بەدەست بهێنن، لە کاتێکدا کەسانی تر ڕەنگە لە ڕێگەی مامەڵەی خوێندنەوە (ڤیزای خوێندنەوە) یان ڤیزای بازرگانی بۆ گەشەپێدەران و وەبەرهێنەران بێن. باشترین ڕێڕەو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، لەبەر ئەوەشە بۆ دیاریکردنی باشترین ستراتیژی کۆچبەریت ئێمە ڕاوێژکاریی پێشکەش دەکەین.

بۆ پەیوەندیکردن بە ئارارات کەنەدا و دانانی کاتی ڕاوێژکاری، چەند هەڵبژاردەیەکت هەیە:

  • 1- پەیوەندیمان پێوە بکە لە ڕێگای ژمارە بۆبایلی 7096 460 (647) +1
  • 2- لە WhatsApp پەیاممان بۆ بنێرە
  • 3- فۆرمەکە لەسەر ماڵپەڕەکەمان پڕبکەرەوە
  • 4- یان ئیمەیڵمان بۆ بنێرە.

ئایە ئێستا ئامەدەی پرۆسەی مامەڵەکەت دەستپێبکەیت؟