Ararat Canada Immigration

تەنیا ئۆفیسمان لە تۆرۆنتۆی کەنەدایە. هیچ لقێك یان نوێنەرێکمان لە هیچ وڵاتێکی تردا نییە. ئەو زانیارییانەی پەیوەندیکردن و هەژمارە کۆمەڵایەتییانەی لەسەر ئەم ماڵپەڕەدا دەبینرێن، تەنیا کەناڵە فەرمییەکانمانن.

سپۆنسەری خێزان

A- سپۆنسەری هاوسەر

هاووڵاتی کەنەدی یان کەسێك کە مافی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی هەیە دەتوانێت سپۆنسەری هاوسەرەکەی، هەمان ڕەگەزی خۆی، هاوبەشی هاوسەرگیری، یان منداڵە وابەستەکراوەکانی بکات کە لە ،common-law partner کەنەدا یان دەرەوەی کەنەدا دەژین بۆ ئەوەی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی )ئیقامەی دائیمی( کەنەدا بە دەست بێنن. هەندێک مەرج دەبێت لەلایەن تۆوە، وەك سپۆنسەرکار و کەسی سپۆنسەرکراو جێبەجێ بکرێن و هەبن.

 

B- سپۆنسەری دایك و باوك

ئەو هاووڵاتیانەی ڕەگەزنامە یا مافی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی کەنەدایان هەیە دەتوانن سپۆنسەری دایك و باوك و باپیرانیان بکەن بۆ کۆچکردن بۆ کەنەدا. دایك و باوك و باپیرە سپۆنسەرکراوەکان مافی مانەوەی نیشتەجی هەمیشەیییان پێدەدرێت (ئیقامەی دائیمی)، کە ڕێگەیان پێدەدات بۆ ماوەیەکی نادیار لە کەنەدا بمێننەوە، کار بکەن یان بخوێنن، و دەستیان بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی وەك چاودێری تەندروستی بگات.

ئایە ئێستا ئامەدەی پرۆسەی مامەڵەکەت دەستپێبکەیت؟