Ararat Canada Immigration

تەنیا ئۆفیسمان لە تۆرۆنتۆی کەنەدایە. هیچ لقێك یان نوێنەرێکمان لە هیچ وڵاتێکی تردا نییە. ئەو زانیارییانەی پەیوەندیکردن و هەژمارە کۆمەڵایەتییانەی لەسەر ئەم ماڵپەڕەدا دەبینرێن، تەنیا کەناڵە فەرمییەکانمانن.

تانەدان

Ararat Canada نوێنەرایەتی یاسایی تایبەت پێشکەش دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت دژایەتی بڕیارە نەرێنییەکانی ئیمیگرەیشن بکەن. ئێمە یارمەتی بریکاردەرەکانمان دەدەین لە تێگەیشتن لە مافەکانی ناڕەزایەتییان و ڕێبەرایەتیکردنیان لە پڕۆسەی ئاڵۆزی ناڕەزایەتی بۆ داواکاریە کۆچبەریە ڕەتکراوەکانیان و هەرواها ئەو داواکریانەی کە بۆ پاراستنی پەنابەری پێشکەشکراون و بەڵام رەتکراونەوە.

تیمە شارەزاکەمان لە یاسا هەڵسەنگاندنی تەواوی کەیسەکان ئەنجام دەدات بۆ دیاریکردنی گونجاوی ناڕەزایەتییەکان و دەستنیشانکردنی چارەسەرە یاساییە گونجاوەکانی بەردەست، جا لە ڕێگەی بەشی ناڕەزایەتی کۆچبەری (IAD)ەوە بێت یان بەشی ناڕەزایەتی پەنابەر (RAD)ەوە. ئێمە پابەندین بە پارێزگاریکردنی زۆر بە هێز لە مافەکانی بریکاردەرەکانمان و بەدواداچوونی هەموو ڕێڕەوە یاسایی بەردەستەکان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی سەرکەوتوو.

ئایە ئێستا ئامەدەی پرۆسەی مامەڵەکەت دەستپێبکەیت؟